جێگری سەرۆكی پەرلەمان: پێدەچێت بڕیارێكی سیاسی لە بەغدا هەبێت بۆ رێكنەكەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "پێدەچێت بڕیارێكی سیاسی لە بەغدا هەبێت بۆ رێكنەكەوتن لەگەڵ حكوومەتی هەرێم".

کوردپرێس:

هێمن هەورامی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی تەواوی بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا هەیە، بەڵام ناكۆكی نێوان شیعەكان و نزیكبونەوەی هەڵبژاردنەكان، بونەتە كۆسپ لەبەردەم رێككەوتنی نێوان هەردوولا.

وتیشی "بەپێی ئەوەی ئێمە لە ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێمەوە زانیومانە، گفتوگۆكانی ئێستا لەگەڵ بەغدا سەختن، بەداخەوە لایەنی پەیوەندیداری عیراقی چ ئەوانەی لەناو حكوومەتدان، چ ئەوانەشی لە پەرلەماندان، یان لایەنە سیاسییەكان، وەك ئەوە وایە بڕیارێكی سیاسییان دابێت ئامادەنەبن لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەون، بەڵام ئەو پرسە چوارچێوەیەكی یاسایی هەیە، حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پابەندبون بە یاسای قەرزی عیراق، پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانی لەوە دەكات".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەختدەكاتەوە لەوەی بێ ئومێدنین و سورن لەسەر گفتوگۆكردن بۆ چارەسەر، چوونكە جگە لە گفتوگۆ هیچ بەدیلێكی دیكە نییە لەگەڵ حكوومەتی عیراق.

هێمن هەورامی وتیشی "ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی عیراق لەبەرئەوەی هەڵبژاردنیان لەپێشە یان كێشەی ناوخۆییان هەیە، یاخود بیانەوێت تۆڵە لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە لە بەرانبەر هەندێك هەڵوێستدا و كۆسپ بخەنە بەردەم گفتوگۆكان، ئەوە بابەتێكی ترە و لەكاتی پێویستدا رای گشتی لێ ئاگاداردەكەینەوە".

News Code 221052

Your Comment

You are replying to: .
captcha