کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 30ی ئایاری 2021 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك شاخی كورهژاریان له سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ بۆردومانكردوه، له‌ناو ناحیه‌كه‌ش ده‌نگی موشه‌كه‌كان بیستراون و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاوڵاتیان دروستكردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومان و ئاڵۆزیه‌كانه‌وه هیچ زیانێكی نه‌زانراوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌شی بۆردومانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چۆڵكراوه، ته‌نها مه‌ترسی له‌سه‌ر باخ و دارستانه‌كانیان هه‌یه كه به‌هۆی ئاگری بۆردومانه‌كانه‌وه گڕبگرێن و بسوتێن.
بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه 14ی (شوبات/2)ی 2021 وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی "چنگی هه‌ڵۆ-2"ـی بۆكردنه ئامانجی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چیای گاره راگه‌یاند كه‌ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بو.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2020ه‌وه، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه و له تا ئێستاش به به‌رده‌وامی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا ڕوو ده‌دات.
Your Comment