ئەگەر لایەنەکان هاوکار بن مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر حزبە سیاسییەکان هاوکاریی حکوومەت بکەن، مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئەگەر حزبەکانی بەشداربوو لە حکوومەتی هەرێم هاوکار بن، بەبێ لێبڕین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە بارەی دابەش کردنی مووچە و هۆکاری دواکەوتنی گوتیشی: "ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە و دەکرێت پێشبینی بکەین رووبدات، بەڵام پابەندین بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران و لە ماوەیێکی کورتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت".

بە گوتەی جووتیار عادل، لە ماوەیێکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت؛ جەختی لەوەش کردەوە کە زیادکردنی داهاتی وەزارەتەکان نابێت لەسەر ئەستۆی هاونیشتمانیان بێت، گوتەیشی پێداچوونەوە بە کاری وەزارەتەکاندا دەکرێت بۆ زیادکردنی داهات.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 79%ی مووچە بەگوێرەی داهاتە و ئەگەر لایەنەکان هاوکاربن، مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەش گوتی "لەبەر هەندێک رێوشوێنی داراییە"، ئەوەشی خستەڕوو کە نایانەوێت کێشەی دواکەوتنی مووچە لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکرێت، ئەوە شتێکی کاتییە و سیاسی نییە، "پێویستمان بە موزایەدە نییە و راستییەکان بە خەڵک دەڵێین".

جووتیار عادل باسی لەوەش کرد کە "هیچ لایەنێک لەگەڵ سەرپێچی کردن لە یاسادا نییە"، دەشڵێت، حکوومەت ناکەوێتە نێو ململانێی سیاسیی لایەنەکان.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 2154

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha