کوردپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا لە وەڵامی داواکارییەکان بۆ خوێندن بە زمانی دایکی ڕایگەیاند خزمەتگوزاریی پەروەردە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە زمانی تورکی دەزانن.
وەزارەتی پەروەردە ئەو ڕاگەیێندراوەی لە وەڵامی داواکاریی نوێنەرانی HDP و کرێکارە کوردەکانی مێرسین داوەتەوە کە گوتبوویان زمانی عەرەبی وەکوو زمانی دووهەمی قوتابخانەکان بەکاردەهێنرێت و داوایان کردبوو خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان ڕێگەی پێبدرێت.
ڕزوان تووران نوێنەری HDP پرسیارێکی کرێکارە کاتییەکانی مێرسینی گەیاندە پەرلەمان و داوای لە زیا سەلجووق وەزیری پەروەردەی تورکیا کرد ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی منداڵی ئەو کرێکارە کاتییانەی مێرسین کە زمانی تورکی نازانن بتوانن لە قوتابخانەکان بە زمانی خۆیان بخوێنن.
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاند پاش دوو مانگ وەڵامی ئەو داواکارییەی نوێنەری هەدەپە درایەوە و لە وەڵامدا وەزیری پەروەردەی گوتوویەتی خزمەتگوزاریی خوێندن تەنها بۆ ئەو منداڵانەیە کە زمانی تورکی دەزانن.
Your Comment