کوردپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، ‏بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە.
کازمی هەروەها ئەوەشی نووسیوە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق.
وتەكانی كازمی لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەستیپێكردووە و بەهۆی گرژییەكانەوە 12 كەس كوژراون و بەگوێرەی ئامارەكانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانیش 42 كەسی دیكەش برینداربوونە.
Your Comment