211 قوربانی و 33 هەزار و 198 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 201 هەزار و 219 پشکنین ئەنجام دراون؛ 33 هەزار و 198 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 211 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 314 کەس.

هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 552 هەزار و 304 کەس بەرزبووەتەوە، 6 هەزار و 593 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210941

Your Comment

You are replying to: .
captcha