بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی١٢ی٢٠٢٠ هێزەكانی ئاسایش لە پارێزگای ئیزمیر، ئۆپەراسیۆنێكی زۆر گەورەیان لە ٥٠ ناوچەی ئیزمیر بەڕێوەبرد، كە تاكوو ئێستا بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن دادەنرێت بۆ دەستگیركردنی گولەنییەكان لە توركیا.
بە گوێرەی زانیارییەكان لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٠٢ كەس دەستگیر کراون، كە هەموویان لە كەرتی سەربازیی توركیا كار دەكەن و لە شوێنە هەستیارەكانیش بوون.
دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەسەر داوای داواکاری گشتی بووە، هەروەها بە نهێنی گوێ لە تەلەفۆنەكانیان گیراوە و دەركەوتووە كار بۆ بزووتنەوەی خزمەت دەكەن، كە فەتحوڵا گولەن سەرۆكی ئەو بزووتنەوەیەیە کە لەلایەن حکوومەتی توركیاوە وەكوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment