کوردپرێس:
نەناسراوبوونی شەهید فەخریزاد هەڵگری ئەوەیە کە خزمەتکردنی ئەو زانا ئەتۆمییە لە کارگە زانستیی و کۆڵینەوەییەکان گرینگیی تایبەتب بووە کە دوژمنان چالاکیی ئەویان خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و لە ئەنجامدا بەو پەڕی پەستییەوە لە تەنیشت بنەماڵەکە خەڵتانی خوێنیان کرد.
دووپاتبوونەوەی ئەو تیرۆرانە دەیسەلمێنێت کە کینەی دەسەڵاتە دڵڕەقەکان بەرامبەر زانا و نوخبە ئێرانییەکان کۆتایی پێنایەت. ئەوەی هەڕەشەیە لە سەر ئەم توێژە ئەوەیە کە کارەکەیان هێندە گرینگە و لە هەمان کاتدا ژمارەیان کەمە. دەزگای ئوپەراسیۆنی دەروونی و شەڕی میدیایی بکەرانی ئەم تیرۆرانە هەوڵی ئەوە دەدەن کە وای بنوێنن بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئەوەیە دەستی بە بۆمبی ئەتۆم بگات. ئەوەش لە کاتێکدایە کە زانستی ئەتۆمی دەروازەیێکی گەورەی لە پێش چاوی مرۆڤ کردۆتەوە کە بەو ئاسانییە داناخرێت.
هەر لە گۆڕانکاریی ژنەتیکی لە بەرهەمە جووتیارییەکانەوە هەتا زانستی پزیشکی و وزەی بەرهەمهێنانەوە تا ئەندازیاریی ئانالیزی دیاردەکان بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤ و هەزاران کاری دیکە نموونەی جۆراوجۆری بەرهەمی وزەی ئەتۆمن. ئێستا لە ڕوانگەی دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی جیهانەوە هەر وڵاتێکی سەربەخۆ نیازی بێت دەستی بەو زانستە بگات پێویستە مۆڵەت لە ئەوان وەربگرێت. ئەمەش لە خۆیدا هەڵگری گەورەترین ستەمە بە عەقڵی مرۆڤایەتی و دیارە هەموو ئەمانە ئەنجامی گێچەڵسەریی ڕژیمە داگیرکەرەکانە.
پاش تیرۆری ئەم دواییە چەند هەنگاوی بەرجەستە هەڵگیرا کە یەکیان ئەوە پەرلەمان یاسایێکی دەرکرد و ڕای گشتیی هاووڵاتییانی ئێران نەفرەتی لە بکەران و فەرماندەرانی ئەو تاوانە کرد ئەمەش دەتوانێت مەرجی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی زنجیرە تیرۆرەکان بخاتە بەردەست و تا ڕادەیێکیش هەڵگری ئەو پەیامە بۆ هەموو جیهان دەبێت. دیارە ڕازی ئەم سندۆقە سیحراوییەی زانستی ناڤۆکی بە هیمەتی زانا ئێرانییەکان کراوەتەوە و قورسایی و خزمەتی بێبەدیلی ئەو زانستە لە هەموو کۆمەڵگا بڵاو بۆتەوە و کەس ناتوانێت ڕێگا لەم خولقێنراوە تەرابووە بگرێت. بەڵام جێی نیگەرانییە کە هەڵمەتی تیرۆر لەم بوارە نەوەستێت. هەر بۆیە مەرجی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانستی و کرداری بەرامبەر بەم دیاردە نامرۆڤانە ئەوەیە دەروازەی زانستەکە بە کردنەوەی زانکۆیێکی تایبەت بە ناوی "زانکۆی فەخری ئێران" تایبەت بۆ زانستی ئەتۆمی ئاوەڵا ببێت و ژمارەی هەڵسووڕاوانی ئەو بوارە بگاتە ئاستێک کە چیتر خەزانی تەمەنی گەنجانی نوخبەی زانستی لەو بوارەدا بەچاو نەبینین.
چوونکە ڕاوکردنی چەند کەسێک لای دڕندە نێودەوڵەتییەکان ئاسانە بەڵام دەسەڵاتی ڕووخاندن و تیرۆرکردن چەندەش بەهێز بێت توانای ئەوەی نیە کە سەنتەرێکی گەورەی زانستی بە لقۆ پۆی تایبەت بە خۆی بسڕێتەوە. هەر بۆیەش جیگیرکردنی زانستی ئەتۆمی وەڵامێکی بەشکۆ و گونجاو دەبێت بۆ دەسەڵاتی داگیرکەری جیهان و هەروەها هەڵمەتێکیش دەبێت بۆ پاراستنی گەنجانی ئایندەساز و دەستپێشخەر دەبێت بۆ گەشەی وڵات. ئەمەش هەڵقوڵاوی بیاننامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش دەبێت کە داوای کرد بەردەوام بن لە چالاکییەکانی شەهید فەخریزادە بۆ ئەوەی ڕێبازی و ڕێگای ناتەواوی ئەو زانا ئێرانییە بە ورەی بەرزەوە بگاتە ئەنجام.
فەرماندەرانی ئەو ڕێچکە نەفرەتی و پیشە دەزانن کە بۆیان دەلوێت ڕاوی چەند کەسێک بکەن بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵیان دابێت دەستیان بە چەکی ئەتۆمی بگات بەڵام ئەگەر زانستەکە ببێتە ڕێباز و ڕەوتێکی زانستی بە هیچ مکانیزمێک لە جووڵە ناکەوێت. هەر وەک شێخ سەعدی ئەفەرمێت:
درختی که اکنون گرفتست پای/ به نیروی شخصی برآید زجای
وگرهمچنان روزگاری هلی/ به گردونش از بیخ برنگسلی
سرچشمه شاید گرفتن به بیل/ چوپرشد نشاید گرفتن به پیل
Your Comment