بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال، لەئێستادا رێککەوتنەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەیان لەئەستۆ دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان لە شنگال چوونەتەدەرەوە و هێزەکانی پاسەوانی سنوور سنوورەکانی قەزاکە لەسەر سنووری عێراق-سووریا دەپارێزن و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەواش سەرپەرشتی دۆسیەی ئەمنی شارەکە دەکات.
خه‌فاجی ئه‌وه‌ش ئاش كرا ده‌كات، كه رۆیشتنی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه، به گفتوگۆ بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی کوردستان.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییێكی هاوبه‌ش له نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه جێگیر بكه‌ن.
9ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی "مێژویی" بەگوێرەی دەستوور ئەنجام دراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گرووپە چەکدارییەکان دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment