مەسروور بارزانی داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێگەی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروست کردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرچاوە: باسنیووز

News Code 210814

Your Comment

You are replying to: .
captcha