بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار به باسنیووز-ى ڕاگه‌یاندووە: ئه‌و بڕیاره‌ى له په‌رله‌مانى عێراق دراوە، بڕیارێکى خراپه و دژى مسته‌فا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، چونکه ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مسته‌فا کازمى، سەرۆک وزیرانی عێراق رێککەوتنی کردووە، بەڵام ئەوان دیانه‌وێت پێگه‌ى مسته‌فا کازمى لاواز بکه‌ن و کێشه‌ى بۆ دروست بکه‌ن، ئەوەتا بینیمان حکوومەتی عێراق داواى چل و یه‌ک تریلیۆن دیناری کردبوو، کەچی ڕەزامەندییان لەسەر پازدە تریلیۆن دینار داوە“.
بە بڕوای مەحموود عوسمان، لە داهاتوودا دەبێت هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دووبارە گفتوگۆ بکەنەوە، ”زۆربه‌ى سوننه و شیعه‌کان به‌بێ کورد ئه‌و بڕیارەیان داوە، ئێرانیش ڕۆڵێکى سه‌ره‌کى له‌م نێوه‌دا هەیە، به‌شێکى زۆر له کوتله کوردییه‌کان ده‌نگیان نه‌دا“.
جەختیشی کردەوە: ”کێشەی هەرێمی کوردستان ئەمجارە لەگەڵ حکوومەتی عێراق نییه، بەڵکوو کێشه‌که لەگەڵ کوتله عەرەبییە شیعه‌کانه، کوتله شیعه‌کانى نێو په‌رله‌مان دژى حکوومهتیشن، ده‌یانه‌وێت کێشه بۆ مسته‌فا کازمى دروست بکه‌ن، مسته‌فا کازمىش ده‌سه‌ڵاتێکی ئەوتۆی نییه، بەڵکوو کوتله شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت فشارێک له‌سه‌ر کورد دروست بکه‌ن و حکوومه‌ته‌که‌ى کازمیش لاواز بکه‌ن، پێویسته حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به وردى سه‌یرى ڕووداوەکان بکات و جارێکىتر گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق و لایه‌نه شیعه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بە تەرازووی هێز و بەرژەوەندییەوە هەیە و ”ئەوان دەیانەوێت لە ڕێی کارتی مووچەوە فشار لە کورد بکات، تاوەکوو کورد زیاتر بەلای ئەواندا بڕوات“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند کرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای نەکرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی کە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.
Your Comment