سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق هێرشی چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە سەركۆنە دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا هێرشەكانی چەكدارانی پەكەكەی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەركۆنە كرد.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 5ی تشرینی دووهەمی 2020 سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا، بە ئامانجكردنی ھێزەكانی پێشمەرگەی لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دھۆك، بە دەستدرێژیكردن بۆ سەر دەزگای ئاسایشی و سەروەری عێراق وەسف كردووە، داواش دەكات ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكرێ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم كردەوانە.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق ئەم هەڵمەتەی پەكەكە و بە ئامانجكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دھۆك، بە دەستدرێژیكردنە سەر دەزگای ئاسایشی و سەروەری عیراق دادەنێ، داوای لە حكوومەت كردووە ئاسایش لەو ناوچانە بچەسپێنێ و رێگا بگرێ لەبەردەم ھەر داڕمانێكی رەوشی ئاسایشی لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی ئەو ھێزە لادەر و دەرچووانە لە یاسا.

جەختیشی كردووەتەوە كە پێویستە حكوومەت رۆڵی خۆی بگێڕێ لە بەھێزكردنی دەزگا سەربازی و ئاسایشییەكانی عێراق بە ھەموو جۆرەكانیەوە و كار لەسەر ھەماھەنگی ھاوبەش بكات لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە كردەوە و دەستدرێژیانەی چەند بارە دەبنەوە لە ناو خاكی عێراقدا، كە پێشێلكردنی سەروەری وڵاتە.

News Code 210736

Your Comment

You are replying to: .
captcha