نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان خوازیاری په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ ئارشاک مانۆکيان کونسولى گشتيى ئه‌رمه‌نستان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ديدارێکدا مانۆکيان خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌که‌م ديدارى خۆناساندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى هه‌مه‌لايه‌نه‌ به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌رکه‌وتنى له‌ ئه‌رکه‌که‌يدا بۆ خواست و دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ده‌رفه‌ت و بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريش بۆ که‌رتى تايبه‌ت و کۆمپانيا ئه‌رمه‌نييه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ڕه‌خساوه‌.

په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر، دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌ بوون که‌ تيايدا نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست کێشه‌ و گرفته‌کان به‌ شێوه‌يێکى ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌که‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210715

Your Comment

You are replying to: .
captcha