بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەممەد (د.خ) و حەزرەتی ئیمام سادق (ع) لە گفتوگۆیێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند: سووکایەتی کردن بە پێغەمبەر نیشاندەری جەوهەری تاریکی شارستەنیەتی ڕۆژاوایە.
ئیەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ جەژنێکی گەورەیە و ڕووداوێکی مێژووییە بۆ بەشەر و هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆز بێت بۆ خەڵکی خۆشەویست و میللەتە موسوڵمانەکان و ئومەتی ئیسلامی.
لە درێژەی وتەکانیدا ئایەتۆڵڵا خامنەیی باسی لە شارستانیەتی وڵاتانی ڕۆژاوای کرد و وتیشیان: شارستانیەتی ڕۆژاوای شارستانیەتێکی دڕندەیە کە ڕەحم بە خەڵکی خۆیشی ناکات و ئەمڕۆکە دۆخی شەرمەزارکەری ئەخلاق و دادپەرەوەی لەو وڵاتانەدا دەبینرێت.
هەروەها باسیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کرد کە لەبارەی ئەمەریکا سیاسەتی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە و ئەم سیاسەتە بە هاتوچۆی دەموچاوەکان ناگۆڕدرێت، ئەوەی کە چ کەسێک بێتە سەرۆکی ئەمەریکا لە سیاسەتی ئێمەدا هیچ کاریگەریێکی نییە.
ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە کە ئێمە دەبێت بەهێز بین و ئەمەشم چەندین جار بە میللەتی خۆشەویست و بەرپرسانی وڵات ڕاگەیاندووە کە دەبێت وڵات و میللەت بەهێز بن تاکوو دوژمن بێ هێیوا بێت. خەڵکیش باش وەستاون و سەختییەکانیان تەحەمول کردووە.
لەبارەی گرانیەکانی شتومەکەوە ڕێبەری باڵای ئێران تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەم گرانییە هیچ قبووڵکراو نییە و بەرپرسان دەبێت چارەسەری بکەن.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەبارەی شەڕی دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنیا ڕایگەیاند ئەم شەڕە دەبێت بەزووترین کات کۆتایی پێبهێندرێت و خاکی ئازەربایجان ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەرمەنییەکانیش ڕەچاو بکرێت.
هەر لەبارەی نزیک بوونەوی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە بۆ سنووری ئێران ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لەوە کردەوە نابێت تیرۆریستەکان نزیکی سنوورەکانی ئێمە بکەونەوە و ئەگەر نزیک بنەوە بێ گۆمان بەرپرچیان دەدرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment