پرسه‌نامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سەرۆکایەتیی یەکێتی نیشتمانی بۆ کۆچی دوایی جه‌لال مه‌له‌کشا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر جه‌لال مه‌له‌کشا پرسه‌نامه‌ی خۆیان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کەن.

کوردپرێس دەقی هەردوو پرسەنامەکە بڵاو دەکاتەوە

ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی شاعیری به‌ناوبانگی کورد مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشامان پێگه‌یشت.

مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا، ساڵانێکی زۆر به‌ قه‌ڵه‌م و ئه‌ندێشه‌ی قووڵی خزمه‌تی شیعر و ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی کرد. خاوه‌نی ڕێچکه‌یێکی تایبه‌تی خۆی بوو له‌ نووسیندا.

به‌داخه‌وه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی. هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌ی خانه‌واده‌ و که‌سوکاره‌ به‌ڕێزه‌که‌یانین. یه‌زدانی مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه‌و دواناخۆشیان بێت.

هەروەها سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسه‌نامه‌یێک ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی کۆچکردوو جه‌لال مه‌له‌کشا ده‌کات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی بەم شێوەیە

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری دیاری کوردستان ، جه‌لال مه‌له‌کشا پرسه‌ و ھاوخه‌میی قووڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .

جه‌لال مه‌له‌کشا قه‌ڵه‌مێکی به‌ڕشت و گه‌نجینه‌یێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی بواری شیعر و نوسین بوو، که‌ به‌تێکسته‌کانی میراتێکی پڕگه‌وھه‌ری بۆ کتێبخانه‌ی کوردی له‌پاش خۆی جێھێشت .

بۆیه‌له‌ده‌ستدانی که‌سایه‌تییێکی دیاری بواری نووسین و شیعر نیگه‌رانی کردین و داواکارین رۆحی کۆچکردووش بۆ ھه‌میشه‌ شادبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210679

Your Comment

You are replying to: .
captcha