کوردپرێس دەقی هەردوو پرسەنامەکە بڵاو دەکاتەوە
ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی شاعیری به‌ناوبانگی کورد مامۆستا جه‌لال مهلهکشامان پێگه‌یشت.
مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا، ساڵانێکی زۆر به قه‌ڵه‌م و ئه‌ندێشه‌ی قووڵی خزمه‌تی شیعر و ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی کرد. خاوه‌نی ڕێچکه‌یێکی تایبه‌تی خۆی بوو له نووسیندا.
به‌داخه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی. هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌ی خانه‌واده و که‌سوکاره به‌ڕێزه‌که‌یانین. یه‌زدانی مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه‌و دواناخۆشیان بێت.
هەروەها سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسهنامهیێک ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی کۆچکردوو جه‌لال مه‌له‌کشا ده‌کات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی بەم شێوەیە
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری دیاری کوردستان ، جه‌لال مه‌له‌کشا پرسه و ھاوخه‌میی قووڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .
جه‌لال مه‌له‌کشا قه‌ڵه‌مێکی بهڕشت و گه‌نجینه‌یێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی بواری شیعر و نوسین بوو، که بهتێکستهکانی میراتێکی پڕگهوھهری بۆ کتێبخانه‌ی کوردی له‌پاش خۆی جێھێشت .
بۆیهلهدهستدانی که‌سایه‌تییێکی دیاری بواری نووسین و شیعر نیگه‌رانی کردین و داواکارین رۆحی کۆچکردووش بۆ ھه‌میشه شادبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment