کوردپرێس:
ده‌قی په‌یامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی محەمەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.
جارێکی تر ئه‌م یاده له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.
هەروەها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی بەبۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی دەکات.
دەقی پەیامەکە:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محهمهدولمستهفا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێک بێت بۆ زیاتر پته‌وکردنی گیانی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له کوردستان و عێراق و جیهان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌که‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی کوردستان و گه‌لانی ناوچه‌که به‌گشتی بکاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به کۆتا بێت.
هەروەها مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و قوڵبوونەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جیاوازەکان.
ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتیی هەیە، کە هەڵقوڵاوی پەیامی پیرۆزی خوای میهرەبانە. ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە، زیاتر هاندەرمان بێت بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment