ئەنجومەنی گرێ سپی: شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی لە کوردستانی سووریا بەڕێوەیە

بەشی سووریا- بەھۆی بەردەوامیی ھێرشەکانی تورکیا ھۆشداری لە ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی لە شاری گرێسپی کوردستانی سووریا دەدرێت.

کوردپرێس: ئەنجومەنی گرێ سپی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی لە ناوچەکە روو بدات، ئەگەر سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە ھێرش و پێشێلکارییەکانیان دژی خەڵکی بەردەوام بن.

لە بەشێکی ئەو پەیامەدا، ئەنجومەنی گرێسپی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، فشار لە تورکیا بکات بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان.

لە 9/10/2019 سوپای تورکیا بە ھاوکاری گرووپە میلیشیاکانی سووریا ھێرشی کردە سەر کوردستانی سووریا و بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی داگیر کرد و بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانیش بەشێک لە ھاووڵاتییان بوونە قوربانی، ھاوکات ژمارەیێکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی لە سنووری گرێسپی و سەرێکانی ئاوارەبن.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210613

Your Comment

You are replying to: .
captcha