ئه‌مریكا بۆ كورد: پشت به‌ چیاكان و ئێمه‌ ببه‌ستن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شانازی دەکەین بەوەی کە لە هەرێمی کوردستانین و رۆژانە لەگەڵ هاوتا کوردەکانمان لەکارداین بۆ برەودان بە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانمان".

کوردپرێس:

رۆب واڵەر، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر له‌په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، "لەکارداین لەگەڵ هاوبەشە خۆجێییەکانمان و ژوری بازرگانی ئەمریکا بۆ زیاتر کاری بازرگانی و باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار لێرە و ئەمریکاش، لە هەمانکاتیشدا بەشی کونسوڵگەریمان لێرە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی دەرەوەی وڵات دابیندەکات".

كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ردانی ئه‌مریكا وتی "هەر کە دۆخی تەندروستی رێگەیدا ئەوا بەشی کونسوڵگەریمان ڤیزا دەداتە ئەو هاوڕێیانەمان لە هەرێم کە دەیانەوێت سەردانی ئەمریکا بکەن".

به‌وته‌ی واڵه‌ر، لە داڕشتنەوەی وتە کۆنەکاندا، کوردان دەتوانن هەمیشە پشت بە دوو هاوڕێ ببەستن، چیاکان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا واڵه‌ر باس له‌هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش ده‌كات و ده‌ڵێت "هاوپەیمانێکی زۆر گرنمان بوون لە شەڕی دژی داعشدا".

News Code 210612

Your Comment

You are replying to: .
captcha