ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ده‌بێت  عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت و دوور بێت له‌ هه‌موو  ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکدا دەڵێت حیزبەکەی پێی باشە ساحەی عێراق ساحەیێکی سەربەخۆ و خۆماڵی بێت و دوور بێت لە هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی.

کوردپرێس:

ئه‌ندامێكی سه‌ركرایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرای ده‌كات , كۆنگره‌ی 12 له ‌واده‌ی خۆی كه‌ بڕیاره‌ 1-11-2020 ئه‌نجام بدرێت و دوا ناخرێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی گرفتمان بۆ دروست نه‌كات .

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی لە دیمانەیێکدا کە له‌گه‌ڵ جام كوردی کردوویەتی و بۆ کوردپرێسیش نێردراوە ڕایگه‌یاند, لە دانیشتنی سلێمانی بڕیار لە سەر بەڕێوەچوون یان بەڕێوەنەچوونی کۆنگرە لە کاتی دیاریکراو دەدرێت و تاکە هۆکار بۆ دواخستنی کۆنگرە بارودۆخی تەندروستیی کوردستان دەبێت. لەبارەی ساحەی سیاسیی عێراقیشەوە دەڵێت: وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێمان خۆشه‌ ساحه‌ی عێراقی ساحه‌یێكی خۆماڵی سه‌ربه‌خۆ بێت .

بڕیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرە بەستراوە بە دۆخی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی بزووتنەوە لە کاتی دیاریکراوی خۆی ڕایگەیاند: ئێمه‌ وه‌ك شورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كۆبونه‌وه‌كانی پێشووماندا لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌مان ده‌ست نیشان كرد سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م هه‌مووه‌ گرفتی ته‌ندروستییه‌ و كێشانه‌ ته‌وانیان كاره‌كانیان به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن, له‌دوا كۆبونه‌وه‌مان له‌مانگی ڕابردوو وه‌ك و شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی هه‌ستاین به‌دیاری كردنی ڕۆژی كۆنگره‌ له‌ 1-11-2010 له‌لایه‌ن شورا و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كاره‌كان ته‌واو بووه‌ , ته‌نها گرفت بۆ ئێمه‌ گرفتی ته‌ندروستیه‌ ,ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌مان پێ بدات له‌1ی مانگ كۆنگره‌ ده‌كه‌ین, دوێنێ 24-10 وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێكی ده‌ركردووه‌ له‌خاڵی 6 باسی ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌موو كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفرانسێك قه‌ده‌غه‌یه‌, ئێمه‌ 3 شه‌ممه‌ كه ‌ده‌كاته‌ 27-10 دانیشتنی شورامان ده‌بێت له‌وێ بڕیار ده‌درێت ئایا كۆنگره‌ دوا بخرێت یان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت .

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی دەشڵێت: ته‌نها هۆكاری دواخستنی كۆنگره‌ی 12 هۆكاری ته‌ندروستییه‌ , هیچ هۆكارێكی دیكه‌ نیه‌ بۆ دواخستنی كۆنگره‌ ,له‌حاڵه‌تی دوا كه‌وتنی كۆنگره‌ كارنامه‌یێكمان ئاماده‌ كردووه‌ به‌و كارنامه‌یه‌ كارده‌كه‌ین تاوه‌كوو بارودۆخ ئاسایی ده‌بێته‌وه, ئه‌م كۆنگره‌یه‌ 12 هه‌مین كۆنگره‌یه‌ و یه‌كه‌م كۆنگره‌ له‌ساڵی هه‌شتاكان له‌ناوچه‌ی شلێر ئه‌نجام دراوه‌ .

ناوبراو زیادیشی کڕرد: تاكه‌ حیزبین تا ئێستا نزیكه‌ی 6 ڕابه‌رمان گۆڕیوه‌ له‌م كۆنگره‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی ڕێگر نه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی كه‌سی یه‌كه‌م گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت ڕابه‌ری گشتی كه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر كاره‌ خۆی ئه‌و خاڵه‌ی له‌ناو په‌یڕه‌و جێگیر كردووه‌ كه‌هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ دوو خول ڕابه‌ر بێت و بۆخولی سێیه‌م نه‌توانێ حۆی كاندید بكاته‌وه‌, رابه‌ری گشتی ئێستا دوو خولی ته‌واو كردووه‌ و تاكه‌ كه‌سێك بۆ ڕابه‌ری خۆی كاندید كردووه‌.

لە کۆنگرەی هەولێر پێداچوونەوە بە پێوەندییەکانی بزووتنەوە دەکرێت

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی لەبارەی شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و گۆڕانکاری لە پێوەندییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکراشی کرد: كۆنگره‌ له‌شاری هه‌ولێر له‌ 1-11 ده‌به‌سترێت ئه‌گه‌ر بواری ته‌ندروستی ڕێگه‌ بدات. یه‌كێكی دیكه‌ له‌گۆڕانكاریه‌كان 40% ئه‌ندامانی شورا گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت , ئێمه‌ به‌سیاسه‌ت وهێڵه‌ گشتیه‌كانی حیزبدا ده‌چینه‌وه‌ , گۆڕانكاری باش له‌ناو په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین , پێداچونه‌وه‌ به‌ ئۆرگانه‌كانمان ده‌كه‌ین. یه‌كێك له‌هێڵه‌ گشتیه‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ و پێشتریش په‌سه‌ند كراوه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ ئیجابی له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌ دووباره‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كه‌ین به‌لایه‌نی ئیجابی به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان دووباره‌ وه‌ك پێشتر ده‌ستی برایه‌تیان بۆ درێژ كردوون و به‌رده‌وام ده‌بین .

سیاسه‌تی گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی ئاماژەی بە سیاسەتی حیزبەکەی بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە دەڵێت: بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن مێژوو ساڵی 1978 دامه‌زراوه‌ و له‌ساڵی 1987 بزووتنه‌وى ئیسلامی ئیعلان كراوه‌ دژی ڕژێمی به‌عس كاریگه‌ری ڕۆڵی خۆی هه‌بووه‌ ,ئه‌وكاته‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ 7 حیزبی عێراق و 3 یه‌م حیزبی كوردستان له‌قه‌ڵه‌می داوه‌ ,دیاره‌ كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه‌ له‌ساحه‌ی كوردستان به‌ئێستاشه‌وه‌ , پێمان وایه‌ ئارامی و ئاشتی له‌ناو ساحه‌ی عێراق وكوردستان به‌رقه‌رار بێت و سودی هه‌موو لایه‌كی تێدایه‌ پێم وایه‌ ده‌بێت عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت دوور بێت له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی نێوده‌وڵه‌تی و ‌هه‌رێمی وه‌ پێمان باشه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ساحه‌ی عێراقی ساحه‌یێكی خۆماڵی و سه‌ربه‌خۆ بێت دوور بێت له‌هه‌موو ده‌ست وه‌ردانێك بۆ حیزبه‌كانی ناوخۆی عێراق ,هه‌میشه‌ دژی تایفه‌گه‌ری ودژی ڕه‌گه‌زپه‌رستین دژبه‌و كارانه‌ین كه‌دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤن .

News Code 210588

Your Comment

You are replying to: .
captcha