بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: هێشتا بارودۆخی ئەمنیی عێراق ئاستەنگی هەیە و لەسەر ئەو بنچینەیەش ناتۆ پابەندە بە زیاد کردنی پاڵپشتییەکانی بۆ حکوومەتی ئەو وڵاتە.
سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکییان لەم هەنگاوە بریتییە لە پەرەدان بە توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا پشت بە خۆیان ببەستن، رێگە لە بەهێزبوونەوەی داعش بگرن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.
یانس ستۆڵتنبێرگ ئەوەی خستەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی بەرگری داوایان لە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکانیان کردووە لە عێراق پەرە بە ئەرکەکانیان بدەن.
سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوەش کرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە زیادبوونی هێرشەکان دژی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق کردووە و بە مایەی نیگەرانی ناوی بردن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment