کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریایان بە دەستەوەیە لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئێمە خوازیاری ئەوە نەبووین کە هێزە ڕووسییەکان لە ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بمێننەوە بەڵام کشانەوەی ئەمریکا بوو بە هۆکار کە ئەم مەسەلەیە قبووڵ بکەین.
مەزڵووم کۆبانێ لە دیمانەی لەگەڵ ئامی ئاستین هۆڵمز مامۆستای زانکۆی هاروارد و توێژەری کاروباری کوردەکان بەتایبەت کوردی سووریا، جەختی کردۆتەوە کە ڕووسەکان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان میوانن و بە قبووڵ کردنی چەند مەرج و پێوەرێک مانەوەیان قبووڵ کراوە. کۆبانێ جەختیشی کردەوە کە یەک لە مەرجەکان ئەوە بوو کە هێزە ڕووسییەکان بۆ مانەوەیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات خۆیان هەماهەنگ بکەن نەک لەگەڵ هێزە سوورییەکان. هەر بۆیەش ناو بە ناو کە هێزە ڕووسییەکان ئیلتیزام بە بەڵێنەکانیانەوە ناکەن ڕووبەڕووبوونەوە ڕوو دەدات. هەروەهاش هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو ناوچەیە دەستی باڵایان هەیە و یاوەری هێزە ڕووسییەکان دەکەن بۆ ئەنجام دانی دەوریەی سەربازی. بەڵام ڕووسەکان ناوبەناو هەوڵ دەدەن سنوورەکان بشکێنن.
فەرماندەی هەسەدە ئەوەشی وتووە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەن ببن بە بەشێک لە سوپای فەرمیی سووریا بەڵام بەم پێکهاتەیەوە نەخێر.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ڕووسیا دەورێکی ئیجابی بۆ پێکهێنانی عیلاقاتی باشی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا نابینێت.
Your Comment