بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازیی لە هاکان کاراچای کونسوڵی گشتی تورکیا کردووە و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دوولایەنەکان و پاراستنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا کردووە.
هەرێمی کوردستان و تورکیا لەچەندین ئاستی ئابووری، سیاسی و بازرگانی پەیوەندییێکی پتەویان هەیە و بەوهۆکارەش تورکیا بووەتە دەروازەی سەرەکی ساغکردنەوەی کاڵای وڵاتەکەی لە هەرێم و عێراق، کە بەگوێرەی ئامارەکان دوای ئەڵمانیا، عێراق گەورەترین بازاری ساغکردنەوەی کاڵای تورکیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment