بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی فرقەی زرێپۆشی پۆلیسی ئیتیحادیدا، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری کەرکووک دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت رووفاتی 50 کەسی تێدابێت.
یەحیا رەسووڵ دەڵێت رووفاتەکان هی سەردەمی داعشن، لەو ساڵانەدا کوژراون کە داعش ئەو سنوورەی کۆنترۆڵ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment