کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، تیمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا "میت" به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ی به‌ناوی ئەحمەد باڵ كردووەتە ئامانج.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو بەرپرسە ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی پەکەکەدا بوو، نیازی بووە لە چیای مه‌تین بەنهێنی لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکە کۆ ببێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی "میت" شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاری کردووە، ئۆپەراسیۆنێكیان دەست پێکردووە لە ئەنجامدا ئەحمەد باڵ و چوار گه‌ریلای دیکە کوژراون.
ئەحمەد باڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كراوه‌ته به‌رپرسی هه‌واڵگریی چیای مه‌تین و لەساڵی 2009 ەوە پەیوەندیی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كردووە.
هاوكات تاوەكوو ئێستا پەكەكە هیچ ڕوونكردنەوەیێكی لەسەر ئەو پرسە نەداوە و کوژرانی فەرماندەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
Your Comment