بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، بانگەوازێكی بۆ خۆپیشاندان ئاڕاستەی سەرجەم هێز و لایەنە ناڕازییەکان، هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی، گرووپ و رێکخراو و سەرجەم مامۆستایانی ناڕازی، هەموو گرووپ و لایەن و تاکە ناڕازییەکانیتر، كردووە.
سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتوویەتی "داواکارین لە هەمووان، لەم دۆخە قورسەی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانی تێدایە و بۆئەوەی خۆپیشاندانەکان نەبنە خۆپیشاندانی حیزبی و تاکلایەنە، داواکارین لە هەموو لایەکتان، رۆژی 25ی مانگ کاتژمێر 11 کۆبوونەوەیێکی گشتی و سەرتاسەری ئەنجام بدرێت تایبەت بە دیاری کردنی کات و بەرێوەبردن و ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری گشتی لە هەرێمی کوردستان."
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستۆتەڕوو "میللەتەکەمان و خەڵکی هەرێمەکەمان لە ئێستادا بەئاشکرا زوڵمیان لێ دەکرێت، بەئاشکرا مافیان دەخورێت، گەنجانێکی زۆرمان بێکارن، ژنان و ئافرەتانمان لە ماڵەوە بێ هەلی کار و بێ هیوا کراون، سەرباری ئەوەی داهاتی هەرێم لە ئێستادا دو هێندەی موچەی فەرمانبەرانە، کەچی هێشتا موچە بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت، بۆیە ئەرکی ئەخلاقی سەرشانی هەمومانە هەڵوێستمان هەبێت لە پێناو خەڵکی خۆماندا، لە پێناو داهاتویەکی باشتر. تکایە! ئیتر قبوڵکردنی زوڵم بەسە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment