بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتووە: ''هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون "خدر ڕەشۆ" کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال.
ناوبراو زیادی کرد ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکوومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات.
قادر قاچاخ ئاماژەیشی دا: "قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکوومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment