«کۆفان کەنعۆ» سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی دانوستانکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (PYNK) و ڕایگەیاند: گفتوگۆکان درێژەیان هەیە و کۆتاییان پێنەهاتووە. لە قۆناخی یەکەمدا ڕێککەوتنێکی سیاسی کرا. لە قۆناخی دووهەمدا هەر دوو لایەنەکە هاوڕابوون کە مەرجەعێکی باڵا پێکبێنن و ئێستا لە قۆناخی سێیەمی گفتوگۆکاندان.
ناوبراو درێژەی دا: لەم قۆناخەدا لەسەر چۆنییەتی بەشداری کردنی ئەنەکەسە لە ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هێشتا ڕێککەوتنێک لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە.
کۆفان کەنعۆ زیادی کرد بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەسەر خوێنی شەهیدانمان بونیات نراوە و ناکرێت هەڵبوەشێتەوە بۆیە لایەنەکان خەریکی دانوستانن کە بە چ شێوازێک بەشداری لە ئیدارەدانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا بکەن.
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لەبارەی ئەگەری هێرشی دووبارەی سووریا بۆسەر کوردستانی سووریا، وتی: هەرچەند کە ئەمەریکا بۆ ماوەی یەک ساڵ یاسای دەستدرێژی نەکردنەسەر باکووری سووریای درێژ کردەوە کە ڕێگری لە هێرشی دووبارەی تورکیا بکات، بەڵام هێشتا مەترسیی ئەو هێرشە بۆسەر کوردستانی سووریا لەئارادایە.
ناوبراو جەختی کردەوە: بەهۆی ئەوەی کە ئەمریکا و ترەمپ سەرقاڵی پرسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەو وڵاتەن مەترسی ئەمە لە ئارادایە کە ئەنقەرە و مۆسکۆ بگەنە ڕێککەوتن و تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment