کوردپرێس:
میدیای کوردستان 24 لە هەرێمی کوردستان لە زاری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له "دێرزوور" ڕایگەیاند، چوار شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له شاره‌دێی "ذیبان"یان له ده‌وروبه‌ری خۆهه‌ڵاتی "دێرزوور" له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران و دوای ئه‌و ڕووداوه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به یاوه‌ریی سوپای ئه‌مه‌ریكا روویان له ناوچه‌كه كردووه و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و هه‌سه‌ده به‌یه‌كه‌وه ژماره‌یێک كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه گومان ده‌كرێت، په‌یوه‌ندییان به تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه هه‌بووبێت.
Your Comment