سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان: ئەم حکوومەتەی هەرێم بە ساختەکاری دەسەڵاتی وەرگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئەم حکوومەتەی هەرێم بە دەنگی تەزویر و ساختە دەنگی هێناوە و سەرۆکی حکوومەت لای قورس بووە کە پێی وتراوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

کوردپرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی وتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی رابردوودا نزیکەی 400 هەزار هەویە و جنسیە تەزویر کرابوو، زیاد لە 100 ھەزار خەڵکی ئێران و سوریا کارتی دەنگدان و هەویەیان بۆ کرابوو، ‎سەرباری ئەو ھەموو تەزویرەش ھێشتا پارتی و یەکێتی (30٪‏)ی دەنگەکانیان هێناوە، خۆ ئەگەر تەزویر نەبێت ئەوا مانای وایە پارتی و یەکێتی بە ھەردووکیان (15٪‏)ی دەنگەکانیان هێناوە".

ناوبراو زیادی کرد: سه‌رۆكی حكوومه‌ت لەباتی ئەوەی بڵێت لەمەو دوا مووچەی خەڵک نابڕن و کارەبا و ئاو و رێگاوبان باشتر دەکەن و گەنجە بێکارەکان دەخەنە سەرکار، به‌ڵام وتی: "ئێمە دەنگمان هێناوە و بە هەڵبژاردن هاتووین، دەشڵێت، ئەگەر خەڵک دەنگی پێدابن، بۆ ئەوە دەنگی پێداون کە مووچەکەی ببڕن؟ یان خزمەتی بکەن؟".

سەرۆکی فراسکیۆنی نەوەی نوێ گوتیشی: "نازانم بۆچی لەدانیشتنەکەی پەرلەماندا سەرۆکی حکوومەت ئەوەندە لەسەری قورس بوو کە پێمان وت دەست لەکاربکێشنەوە با خەڵکی تر بێتە جێگاتان حوکم بکات".

دەشڵێت، "لەباتی ئەوەی بڵێت لەمەودوا مووچەی خەڵک نابڕین و کارەبا و ئاو و رێگاوبان باشتر دەکەین و گەنجە بێکارەکان دەخەینە سەرکار، کەچی وتی ئێمە دەنگمان هێناوە و بە هەڵبژاردن هاتووین، نازانم کام هەڵبژاردنە؟".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستووەتەڕوو: "‎ئەگەر راست دەکەن بۆچی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەربەخۆ ناکەن؟ گەر ئێوە ترستان نییە و پێتان وایە دەنگتان هێناوە، ‎دوای ئەوە ئەگەر خەڵک دەنگی بە ئێوە دابێت، بۆ ئەوە دەنگی پێداون کە موچەکەی ببڕن؟ یان بۆ ئەوەی خزمەتی بکەن؟"

راشیگەیاندووە: "‎جاری وا هەیە مرۆڤ ئەوەندە درۆ دەکات، خۆشی درۆکانی لێ دەبێتە راست".

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە دووشەممەی رابردوودا 5ی تشرینی یەکەمی 2020، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا پەرلەمانتاران پرسیاریان ئاڕاستەیان کرد و ئەوانیش وەڵامی پەرلەمانتارانیان دەدایەوە.

News Code 210336

Your Comment

You are replying to: .
captcha