بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی لێدوانێکی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەسەر پرسی کوردانی سووریا، بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لە رووسیا کرد رۆڵی کەم کردنەوەی ململانێکان بگێڕێت و هەڕەشەکانی تورکیاش لەسەر ناوچەکانیان کەم بکاتەوە.
بەدران چیا کورد گوتیشی: لێدوانەکانی لاڤرۆڤ خزمەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریا ناکات و هاوکاریش دەبێت بۆ هاندانی زیاتری وڵاتانی ناوچەکە لە دژایەتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.
ناوبراو داواشی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش ئەمریکا کرد، هەڵوێستێکی روونتریان لەبارەی ئایندەی کوردستانی سووریاوە هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment