ئەڵمانیا ڕێگەی نەدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی سووریا لە باڵوێزخانەکەی سووریا بەڕێوە بچێت

بەشی سووریا- ئەڵمانیا ڕێگەی نەدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی سووریا لە باڵوێزخانەکەی سووریا لە بەڕلین بەڕێوە بچێت

کوردپرێس:

میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند لە کاتێکدا کە باڵوێزخانەی سووریا لە بەرلین ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە باڵوێزخانەکەی سووریا بەڕێوە دەچێت، ئەڵمانیا ڕێگەی بە ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە نەدا.

ڕۆژی 26ی ئایاری 2021 هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی سووریا بەڕێوە دەچێت و عەبدوڵڵا سەلوم عەبدوڵڵا و مەحموود مەرعی و بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئێستای سووریا لە هەڵبژاردنەکەدا ناوی خۆیان وەک کاندید تۆمار کردووە.

هەروەها ئەیمەن سوسان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند ئەڵمانیا و تورکیا ڕێگەیان نەداوە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی سووریا لە خاکی ئەو وڵاتانە بەڕێوە بچین.

News Code 2077

Your Comment

You are replying to: .
captcha