ئەو ستەم و داگیرکارییەی لە فەلەستین دەکرێت زایۆنیستەکان ئەنجامی دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، لەدوای دیداری لەگەڵ سەرکونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو ستەم و داگیرکارییەی لە فەلەستین دەکرێت زایۆنیستەکان ئەنجامی دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای رەسمی حیزبەکەی، وتی: "بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌گوزه‌رێ به‌پله‌ی یه‌که‌م ڕووی له‌ خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستینه ‌و ئه‌وان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێگومان ڕووی له‌ هه‌مو ئۆممه‌تی ئیسلامه‌، ئومێدمان وایه‌ سه‌رەنجامه‌که‌ی خێربێ بۆ خه‌ڵک‌ و جه‌ماوه‌ری فه‌ڵه‌ستین، که‌ خاکه‌که‌ی داگیرکراوه‌ و قه‌واره‌یێکی ناشه‌رعیی له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی بنیات نراوه‌، له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه‌."

سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگەری وتیشی "ئێمه هه‌میشه‌‌ ده‌بێ جیاوازیی بکه‌ین له‌نێوان گه‌لی جوله‌که‌ وه‌کوو هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی خۆیانه‌ ژیانیکی ئازادانه ‌و سه‌ربه‌ستانه‌ بژین".

ئەوەشی خستەڕوو ئه‌و زوڵم‌ و سته‌م‌ و داگیرکارییه‌ی که‌ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌ زایۆنیسته‌کانن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ‌و له‌پشتی ئه‌و زوڵم‌ و سته‌مه‌ن، ئه‌گه‌رنا زۆرێک له‌ خه‌ڵکی جوله‌که‌ له ‌ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه‌، ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ رەفتاری ڕژێمی زایۆنیستیی هه‌یه‌ که‌ له ‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات.

عه‌لی باپیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئومێدمان وایه‌ هه‌ڵوێستێک بنوێنن له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا بێ ‌و ئومێدیشمان وایه‌ ئه‌و هه‌رێمی کوردستانه‌ش له‌ هه‌ڵوێست نواندندا چیدیکه‌ دوا نه‌که‌وێت، چوونکه‌ ئێمه‌ش وه‌کوو میلله‌تی کورد گه‌لێکی مسوڵمانین ‌و زۆرمان زوڵم ‌و سته‌م چه‌شتووه‌ و سووتاوین بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سته‌ملێکراواندا بین دژی زوڵم‌ و سته‌م."

هاوکات، نه‌زمی حزوری سه‌رکونسوڵی فه‌ڵه‌ستین بۆ میدیای رەسمی کۆمەڵ، وتی: "ئێمه‌ به‌رده‌وام ویستوومانه به‌ئاشتییانه‌‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌رگایێکی کراوه‌ بێ بۆ سه‌رجەم ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رده‌وام کێشه ‌و گیروگرفت دروست ده‌کات."

هه‌ر له‌میانی لێدوانه‌که‌شیدا سه‌رکونسوڵی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیی بۆ بێده‌نگیی ‌و بێ هه‌ڵوێستیی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ر‌انبه‌ر ئه‌و زوڵم‌ و سته‌مه‌ی که‌ قه‌واره‌ی زایۆنی له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی ده‌کات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2041

Your Comment

You are replying to: .
captcha