کوردپرێس:
ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستاری بەریتانی چەند وێنە و دیمەنی سێ گەریلای لە ئاڤاشین بڵاو كردۆتەوە، كە ڕۆژی سێی ئایار کوژراون و وەك باسی كردووە، هیچ ئاسەوارێكی برینداربوون لە سەر تەرمی گەریلاكان نابینرێت و پشتڕاستی دەكاتەوە، كە سوپای توركیا چەكی كیمیایی لەدژی گەریلاكان بەكار هێناوە و بەوشێوازە کوشتوونی.
مۆڕنینگ ستار بەبیری هێناوەتەوە، كە بەڕێوبەرانی كەجەكە و پەكەكە چەندینجار هۆشداریان داوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، كە پێچەوانەی پەیمانی 1997ی پێشگرتن لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاییە كە توركیاش واژۆی لەسەر كردووە.
ڕۆژنامەكە هاوكات سەرنجی ڕاكێشاوەتە سەر ئەوەی، كە ئەمە جاری یەكەم نییە كە دەوڵەتی توركیا لە دژی كوردان چەكی كیمیایی بەكاردێنێت، بەڵكو لە دژی شەنگال و كامپی پەنابەرانی مەخموریش بەكاری هێناوە، هەروەها ساڵی 2019 لە سەرێكانی دەوڵەتی تورك چەكی قەدەغەكراوی فسفۆڕی لە دژی كوردان بەكارهێنابوو، بەڵام لەدژی ئەم پێشلكاریی و تاوانەی توركیا تائێستا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژاردووە.
سرور خدری
Your Comment