بەرپرسی داعشی بە کەنیزەک گرتنی ژنانی ئێزدی دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش هاتنە ناوخاکی عێراق، دوو بەرپرسی دیاری داعشی لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کران کە یەکێکیان بەشداری کردووە لە گرتن و فرۆشتن و دابەش کردنی ژنە ئێزدییەکان لە ساڵانی رابردوودا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوو بەرپرسی دیاری داعشیان لە پارێزگای نەینەوا لە ناوچەی جلبارات لە ناحیەی رەبیعە دەستگیرکردووە، پاش ئەوەی سنووری نێوان سووریا و عێراقیان بەزاندبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرس بووە لە چاندنی بۆمب و یەکێکی دیکەیان بەشداری کردووە لە بە کەنیزەک کردنی (گرتن و فرۆشتنیشیان لە بازاڕی کۆیلەکان) ژنانی ئێزدیی.

شانەی ئەمنی عێراق راشیگەیاندووە، ئەو سەرکردەیە لەسەر داوای دادگا و بە ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیر کراون.

لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش، پاش کۆنتڕۆڵ کردنی شاری مووسڵ، توانیان قەزای شنگالیش کۆنترۆڵ بکەن و ژمارەیێکی زۆر لە ئێزدییەکانی نیشتەجێ بووی ئەو قەزایە دەستگیر بکەن و ژن و کچەکانیان وەک کەنیزەک ببەن و بەسەر ئەندامانی داعشدا دابەشیان بکەن و ژمارەیێکی زۆریشیان لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2031

Your Comment

You are replying to: .
captcha