بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنین ھێنس بلاسخارت، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی،"ناکرێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کێشەیێکی سیاسیی و دەبێت بە زوویی ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت، ئەگەریش چارەسەرێکی بنچینەیی نەدۆزرێتەوە، ئەوە دۆخەکە لەوەی ئێستا باشتر نابێ."
ناوبراو باسی لەوەش كرد "هەمووان لەسەر ئەو ڕایەن کە بوونی پەیوەندییێکی باش و سەلامەت لەنێوان حکوومەتی فێدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی ئاشتەوایی و سەقامگیرییە بۆ ھەموو عێراق".
پلاسخارت جهختیشی لەوەكردهوه، هەرچەندە لە پەسەندکردنی یاسای قەرزەکاندا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرکەوت کە پەیوەندییەکە چەند سست و ئاڵۆزە، بەڵام دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و زۆر شەفاف بن لەگەڵ یەکتر لە هەموو بوارەکاندا."
نوێنەری نەتەوەیەگرتووەكان پێشی وایە، هەرچەندە لە 15 ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو بەهەدەرچوون، بەڵام ئێستاش دەكرێت بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت".
هەروەها لەبارەی دۆخی عێراقیش پلاسخارت دەڵێت، حکوومەتی عێراق هەر لە سەرەتاوە کاردەکات لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین بەربەست و گێژەڵووکە، بۆیە دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە تا ئێستا دۆخەکە وەک خۆیەتی، بە تایبەت قەیرانەکان لە بەرەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و دارایی و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەشەوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە".
جەخت لەوەش دەكاتەوە، تا ئێستاش دۆخی ئابووری و دارایی لە عێراق جێگەی دوودڵییە، بەلای کەمەوە چاوەروان دەکرێت کەرتی ئابووری بە ڕێژەی لە ١٠% دووچاری پاشەکشە ببێتەوە لەمساڵدا، کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆی ئاژاوە و نائارامی لە کەرتی تایبەتدا، کەخۆی هەر لە بنەڕەتەوە لاوازە، نزم بوونەوەی نرخی نەوتیش فشارێکی توندنی دروست کردووە لەسەر داهاتی ناوخۆیی و کۆی داهاتەکانی عێراق".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment