نێچیرڤان بارزانی: كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان بمێنێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە بە لانەی پێکەوەژیان بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانیی پێکەوەژیانی ئاشتییانەدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، نووسیویەتی: جەخت لە پشتگیریی ‌ پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى لە سەرتاسەری جیھان دەکەینەوە و داوای کردووە هه‌رچى كێشه‌ و ناكۆكييه‌، بە ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

بارزانی دەشڵێت كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha