ڕووسیا بنکە دەریایییەکەی خۆی لە سووریا پەرەپێدەدات

بەشی سووریا- ڕووسیا ڕایگەیاند نیازیەتی کاری فراوان کردن و پەرەپێدان بە بنکەی دەریاییی تەرتووس لە سووریا دەست پێبکات.

کوردپرێس:

بە وتەی بەرپرسە سەربازییەکانی ڕووسیا ئەو وڵاڵتە سەرقاڵە بە پڕۆژەی فراوان کردنی بەندەری تەرتووسی سوورریا و نیازیەتی لەنگەرگایێکی گەڕۆک بۆ چاک کردنەوەی ئەو کەشتییانە دروست بکات کە خەساریان لێدەکەوێت.

ئەو کارەی ڕووسیا تەنها چەند هەفتە پاش ئەوە دێت کە سوپای ئەو وڵاتە یەک لە بنکە ئاسمانییەکانی خۆی پەرەپێدا و بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی خۆی لە دەریای ناوەڕاست زیادی کرد. بە پێی نووسراوی ئاژانسی ڕووسیی TASS بڕیارە ئەو ئەسکەلە گەڕۆکەش ساڵی داهاتوو بگاتە ئاستی وەبەرهێنان.

بە وتەی بەرپرسە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا، باش بوونی ئیمکانیاتی چاک کردنەوە لە بنکەی دەریاییی تەرتووس هێزی دەریارییی ڕووسیا لەوە بێ‌نیاز دەکات کە کەشتییەکانی بۆ چاک کردنەوە بۆ دەریای ڕەش بنێرێت.

News Code 2007

Your Comment

You are replying to: .
captcha