کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە لە هێرشێکی چەکداریدا لە قەزای حەویجە بۆسەر لیوای ١٢ی پۆلیسی فیدراڵی ئەو قەزایە، چوار پۆلیس کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
هێشتا دیارنییە کە چەکدارەکان سەر بە داعش بوون یان چەکداری دیکە بوون؛ لە سەرەتادا چەکدارەکان بە گوللـە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و دواتریش روبەڕوبوونەوە لە نێوانیاندا روویداوە.
هاوکات، بەشێکی بەرپرسانی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن، کە ئەگەری هەیە هێرشە چەکدارییەکە لەلایەن داعشەوە کرابێت. لەلایێکی دیکەوە هێشتا بە فەرمی هیچ لایەنێک پشت راستی نەکردووەتەوە کە داعش بووبن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا زیادی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment