خشتەی 28 ملیار دۆلار قەرزی حکوومەتی هەرێم بڵاو کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشته‌ی کۆی گشتیی ئەو قەرزانەی بڵاو کردەوە کە لەسەریەتی و زیاترە لە 28 ملیار و 476 ملیۆن دۆلار.

کوردپرێس:

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتوه‌، کۆی گشتیی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قەرزی (دەرەکی و ناوخۆ) بریتییە لە 7 ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار و 646 دۆلار، کە بە دینار دەکاتە 8 تریلیۆن و 576 ملیار و 927 ملیۆن و 269 هەزار و 824 دینار.

کۆی گشتیی پابەندییە داراییەکانی حکومەتیش بریتییە لە 8 ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دۆلار.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەکەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینانی راگەیاندووە، کە بریتییە لە 8 ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلار.

بابەتی قەرزی هەردوو بانکی بازرگانیی عێراقی و بانکی کوردستانی نێوەدەوڵەتیش روونکراوەتەوە، کە 3 ملیار و 916 ملیۆن و 245 هەزار و 347 دۆلارە.

کۆی گشتیی ئەو قەرزانەی لەسەر حکوومەتن و وەک ئەوەی بڵاو کراوەتەوە بریتییە لە 28 ملیار و 476 ملیۆن 675 هەزار و 39 دۆلار.

News Code 200318

Your Comment

You are replying to: .
captcha