کوردپرێس:
شەوی چوارشەمە 30ی ئەیلوولی 2020 پاش کەوتنەخوارەوەی 6 مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند: "بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستییە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمان کاتدا ئامادەییی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژییێک. داواش لە حکوومەتی فیدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن".
دهقی راگهیهندراوهكه
کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری (برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/9/30
Your Comment