لە کوردستانی سووریا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا تۆمار کرا

بەشی سووریا- لە کوردستانی سووریا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا، لەئێستاشدا هەزار و 125 تووشبووی پەتاکە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

کوردپرێس: دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئامارەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاو کردەوە و بەوپێیەش 121 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، کە رەققە بە 45 کەس، قامیشلۆ بە 21 و حەسەکە بە 20 کەس، زۆرترین تووشبوویان تێدا تۆمار کراوە.

هەروەها دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە، لەبەرانبەردا 12 تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

تاوەکوو ئێستا لە کوردستانی سووریا هەزار و 618 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، لەو ژمارەیە 429 کەس چاک بوونەتەوە و 64 تووشبوویش گیانیان لەدەست داوە. لەئێستادا هەزار و 125 تووشبووی کۆرۆنا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک چاک بوونەوەی 159 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە پارێزگاکەدا راگەیاند و کۆی گشتی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکەی رزگاریان بووە، گەیشتوەتە سەروو 4 هەزار و 800 کەس.

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە تائێستا 7 هەزار لە تووشبووانی کۆرۆنا لەژێر چارەسەردان و لە پەتاکە رزگاریان نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200239

Your Comment

You are replying to: .
captcha