قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرمینیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەرمینیا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندووەک "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە کۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان".

هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد، لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ هەینی دەستپێدە‌کات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیێک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجام دەدات، لە هەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.

سەمیر هەورامی باسی لەوەش کرد، لە سەردانەکەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2000

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha