دەبێت هەرێم و بەغدا هەماهەنگییەکانیان قووڵتر بکەنەوە

بەشی جیهان- كونسوڵخانه‌ی فەڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، پێویست ده‌كات هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگییان قووڵتر بكه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كونسوڵخانه‌ی گشتیی فەڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر له ‌په‌یامێكدا باسی لەوە کردووە: "سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دوای برینداربوونی له‌ هێرشێكی داعشدا لە کفری کۆچی دوایی کرد و كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا هاوسۆزی خۆی بۆ هه‌ڤاڵه‌ برینداره‌كانی ده‌خوازێت."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "جه‌نگی داعش جه‌نگی هاوبه‌شی ئێمه‌یه‌، پێویست ده‌كات كه‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان قووڵتر بكه‌نه‌وه‌ له‌پێناو ته‌ناهی هه‌موو عێراقییه‌كان."

لە شه‌وی ١١ی ئه‌م مانگه‌دا، لە هێرشێکی داعشدا لە سنووری کفری داعش هێرشی کرد و لەو شەڕەدا پێشمەرگەیێک دوای ئەوەی بریندار بوو گیانی لەدەست دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha