بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی» لە جاڕنامەیێکدا بۆ قایمقامەکانی سەرانسەری ئێران ڕایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێ کردنی مادەکانی 38 و 39ی هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماریی و بڕگەکانی ئەو دوو مادەیە، فەرمانی دەستپێکردنی خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماری دەرکرا.
هەڵبژادنەکانی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوند لە 6 ناحیە، ئەنجومەنی خۆبرەگانی ڕێبەری لە سێ ناوچەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئیسلامیی شار و گوند لەیەک هەزار و 372 و شار و چل هەزار و 620 گوند و عەشیرە لە ڕێکەوتی 28ی جۆزەردانی 1400 بەڕێوەدەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment