کوردپرێس:
عەلا بەرەکات سیاسەتوانی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سەردانی برێت مەکگۆرگ نوێنەری ئەمریکا لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کورد کرد و گوتی: سیاسەتی ئەمریکا نە لەبارەی کوردی سووریاو نە لەبارەی کوردەکانی عێراقیشەوە ڕوون نەبۆتەوە.
ئەو سیاسەتوانە کوردە گوتیشی: سەردانی لەو چەشنە ناتوانێت ڕوونکەرەوەی ئەوە بێت کە ئامانجی تازەی ئیدارەی بایدەن لە ناوچەکە لە سەر چ تەوەرێک دەسووڕێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: سیاسەتی ئەمریکا تا ئەم کاتەشی لەگەڵ بێت نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش سیاسەتێکی شەفاف نیە و کەس نازانێت ئمریکا پێوشوێنگیریی چ سیاسەتێک دەکات.
منصور رحیمی
Your Comment