کوردپرێس:
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا کە بەشداری کۆڕێکی فەرهەنگیی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی قودسی کردبوو ڕایگەیاند ئێران بە دەم ئەو هەڵوێستە نوێیەی وڵاتانی هەرێمەوە دەڕوات کە بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئێران وەریانگرتووە.
مەسجدی زیادی کرد: ئێران بەردەوام لایەنگری ئاشتی و ئاشتەوایی و سەقامگیری بووە و ئێستاش پێشوازی لە هەموو هەڵوێستێک بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی ناکۆکییەکان لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و بەتایبەت وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە دەکات.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئەوەشی زیاد کرد: ئێران پێشوازیی لەوەش کردووە کە عێراق بتوانێت دەوری ئیجابیی خۆی بۆ چارەرکردنی کێشەی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بگێڕێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پاش جەژنی ڕەمەزان دیدارێک لەنێوان باڵوێزی ئێران و باڵوێزی سعوودیە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و کەشەکە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی چوارقۆڵیی نێوان ئێران و عێراق و سعوودیە و ئەمریکا ئامادە بکرێت.
Your Comment