کوردپرێس:
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، " لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوارهەزار و ٢٧٠ تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار كراوە".
بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ٦٥٢ كەسیش چاك بوونەتەوە ٦٨ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەست داوە".
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا، ٣٤٥ هەزار و ٩٦٩ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ٢٧٦ هەزار و ٩١٨ی تریش چاك بوونەتەوە و ٨ هەزار و ٩٣٥ كەسیش گیانیان لە دەست داوە.
Your Comment