بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکەن، به پشتبهستن به زانیاری وردی ههواڵگری هێزەکانی لیوای 10ی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانه دوو چەکداری داعش له ناحیەی ڕیاز سەر بەپارێزگای کەرکوک دهستگیربكهن.
ئەوەش هاتووە، دهستگیركراوەکان بەمادەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکانیان و دادگایی کردنیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment