وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە نەوتی هەرێم بە قاچاخ هەناردە کرابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان قسەكانی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقی رەت كردەوە كە وتبووی، نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی دەرەوە دەكرێت و ئەو بەقاچاخ بردنە لە ئۆپێك كێشەی بۆ عێراق دروست كردووە.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یێكدا وەڵامی قسەكانی عەلی عەلاوی، وەزیری داراییی عێراقی دایەوە كە وتبووی، نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی دەرەوە دەكرێت رایگه‌یاندووە، ئه‌م جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن.

بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینییان بۆ ده‌كرێت و بۆ ڕای گشتی ده‌خرێته ‌ڕوو. راستتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به‌ واتای ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ بدات، به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌ر‌پرسیارێتی زیاتر له‌ كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له‌ كۆتاییی به‌یاننامه‌كەیدا باسی لەوەوش كردووە، روونكردنه‌وه‌كه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه‌، كه‌ هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له‌ ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور.

News Code 190180

Your Comment

You are replying to: .
captcha